پارەی خزمەتگوزارییەكانی سڕینەوە، گواستنەوە و زیادكردن لە فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراك كەم دەكرێتەوە
- هەواڵ
- 25 ئەیلوول

پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەرچەندە پێشووتر بڕیاری لێ درابوو كە خزمەتگوزارییەكانی سڕینەوە، لابردن و زیادكردن و گواستنەوە لە فۆرمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك 10 هەزار دینار بێت، بەڵام بە بڕیارێك ئەو بڕە پارەیە كەم كرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی پڕكردنەوەی خۆڕایی فۆرمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك لە ئەپڵیكەیشن لە سەرجەم عێراق وەستا، لە ئێستادا خزمەتگوزارییەكانی سڕینەوە، لابردن و زیادكردن و گواستنەوە تەنیا لە پارێزگای واست بەردەستە و لە ئایندەیەکی نزیک لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێستا لە عێراق تەنیا لە پارێزگای واست خزمەتگوزارییەكانی سڕینەوە و لابردن و و گواستنەوە و زیادكردنی ئەندامی خێزان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك كارا كراوە و چاوەڕوانین لە ماوەی داهاتوودا پرۆسەكە لە هەرێمی كوردستانیش كارا بكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا وادەكەی دیار نەكراوە بە هۆی ئەوەی پێویستی بە ئامادەكاری هەیە لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەك.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش دا كە پێشووتر بە فەرمی داوایان كردووە بڕی ئەو پارەیەی بۆ مامەڵەی زیادكردنی ئەندام و سڕینەوە و لابردن و گواستنەوە وا بڕیارە لە هاووڵاتی وەربگیرێت كەم بكرێتەوە، ئێستا بە فەرمی بۆ هەر مامەڵەیەك پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت و پێشووتر بڕیار درابوو كە 10 هەزار دینار بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامەڵەكە لەڕێگەی ئەپی پسوولەی خۆراكەوە دەكرێت، هاووڵاتی دەتوانێت لەڕێگەی مۆبایلەكەیەوە مامەڵەكە ئەنجام بدات و شێوازی پارەدانەكەش هەر لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






