ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتی پێشمەرگە کە بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا
- کوردستان
- 25 ئەیلوول

دیمەنی چەند پێشمەرگەیەک لە بەردەم ئاڵای کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە داوا دەكات هەر فەرمانبەرێکی مەدەنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كە بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەیە لە چەند كۆلێژ و بەشێكی دیاركراو، دەتوانێت بەشێوەی تەنسیب خۆی بگوازێتەوە سەر وەزارەتی پەروەردە و ببێت مامۆستا.
وێنە گەورەكە: بە هۆی ئەوەی ئەمساڵ هەزاران مامۆستا لە هەرێمی كوردستان خانەنشین بوون و بۆشاییەكی زۆر لە قوتابخانەكان دروست بووە، وەزارەتی پەروەردە دەرگا بۆ بەشێك لە ئەو فەرمانبەرانە دەكاتەوە كە بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە بۆ ئەوەی ببنە مامۆستا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی پەروەردە نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە و دەڵێ هەر فەرمانبەرێکی مەدەنی کە بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەبێت دەتوانێت وەك مامۆستا لە قوتابخانەكان دەوام بكات، بەڵام بەشێوەی تەنسیب نەك بە گواستنەوەی هەمیشەیی، ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە ئەمە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەیە كە لە میلاكی وەزارەتی پەروەردەدا دروست بووە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەكە ئەو پێشمەرگانە دەگرێتە كە بەكالۆریۆسیان لە بوارەكانی زانستە گشتییەكان، زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبی، كیمیا، فیزیا، بیركاری، هونەری، بایۆلۆجی و دەروونزانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






