لە سنووری خانەقین بازگەیەک "بووەتە ناوەندێک بۆ قاچاغچیەتی و کاری نایاسایی"
- کوردستان
- 25 ئەیلوول
قاچاخچیەتی لە سنووری خانەقین
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بازگەی باوە مەحموود لە سنووری قەزای خانەقین، کە دوای 16ی ئۆکتۆبەر بووەتە خاڵێکی سنووریی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، گۆڕاوە بۆ ناوەندێکی قاچاغچێتی و گەندەڵی. ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ ئاڤا کرد، گوتی، "شەوانە بڕێکی زۆر کاڵای قاچاغ و تەنانەت کۆچبەری بیانیش بە پارە لەم بازگەیە ئاودیوی عێراق دەکرێن".
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەست ئاڤا کەوتوون دوای کاتژمێر 12ی شەو تا 4ی بەیانی، ڕێگە بە تێپەڕبوونی جۆرەها کاڵای قاچاغ دەدرێت و نرخەکانیش بەپێی جۆری کاڵاکە دەگۆڕێت، لەوانە:
-خواردنەوە کحولییەکان: یەک ترێلە بیرە بە سێ دەفتەر و نیو دۆلار، یەک ترێلە ویسکی بە پێنج دەفتەر دۆلار.
-خۆراک: مریشکی بەستووی ئۆکراینی و ئێرانی، و مریشکی زیندوو، هەریەک بە سێ دەفتەر دۆلار بۆ هەر ترێلەیەک.
-کاڵای دیکە: ماتۆڕسکیل بە دوو دەفتەر و نیو دۆلار بۆ هەر ترێلەیەک.
-نەوت: نەوتی قاچاغی ئێران بە 500 دۆلار بۆ هەر تانکەرێک.
-دەرمان: دەرمانی ماوەبەسەرچوو بە سێ دەفتەر و نیو، دەرمانی ئاسایی بە دوو دەفتەر، و دەرمانی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بە پێنج دەفتەر بۆ هەر بارێک.
لەلایەکی دیکە: جگە لەمانە، ئاڤا زانیویەتی کۆچبەرانی ئەفغانی و پاکستانی بە قاچاغ و لە بەرامبەر بڕی 300 دۆلار بۆ هەر کەسێک، ڕێگەیان پێدەدرێت بپەڕنەوە بۆ عێراق. هەروەها، تەنانەت بۆ گواستنەوەی کاڵای ئاساییش کە یاسایین، سەرانە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.
ئەمەش بزانە: بازگەی باوە مەحموود دەکەوێتە سنووری قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە و لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، کە بریتین لە سوپا، حەشدی شەعبی و پۆلیس. هاووڵاتییان دەڵێن، بەرپرسێکی کوردیش هاوبەشە لەم چالاکییە نایاساییانەدا.
لێدوانە فەرمییەکان: جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی خانەقین، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕۆژانە گلەیی و سکاڵای هاووڵاتییان لەبارەی بازگەکە پێدەگات لەسەر بێزارکردن و هەراسانکردنیان. ناوبراو گوتیشی کە بەدواداچوون بۆ ئەم تۆمەتانە دەکەن و هەر پێشێلکارییەک ئاشکرا بێت، نووسراو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەکەن.
- دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، بە توندی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە. ناوبراو بە ئاڤای گوت، گواستنەوەی کاڵا بە قاچاغ لەو بازگەیە هیچ بنەمایەکی نییە و تەنیا ڕێگە بە بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان دەدرێت بچێتە نێو عێراق و هیچ کاڵایەکی هاوردەکراو لەو بازگەیە ناچێتە عێراق.
لەبارەی کۆچبەرانیشەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گوتی: "ڕێگە نادەین هیچ هاووڵاتییەک لەو بازگەیە بە قاچاغ تێپەڕبێت." ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا 30 هاووڵاتی ئەفغانی دەستگیرکراون کە لەژێر تانکەر و ناو بارهەڵگرەکان خۆیان حەشاردابوو و دەیانویست بە قاچاغ تێپەڕبن، و ئێستا سەرجەمیان لە زینداندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






