
دیمەنێکی شاری هەولێر لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
تیمەكانی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕۆژانە و بەر لە دەستپێكردنی دەوامی دامودەزگاكان و قەرەباڵغبوونی شەقامەكان، هەڵدەستن بە شووشتنی شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: تیمەكانی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی لە هەر شەش شارەوانییەكەی هەولێر، پێنجشەممە 25ـی ئەیلوول، تەواوی شەقامی بازنەیی 100 مەتریان پاككردەوە و شووشت، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممەش هەڵسان بە شووشتن و پاككردنەوەی شەقامی بازنەیی 60 مەتری، بڕیاریشە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووی، سەرجەمی شەقامی 120 مەتری كە بە چواردەوری شاری هەولێر دەخوولێتەوە، پاكبكەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەمەبەستی زیاتر پاكڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر چەند هەڵمەتێكی جۆریمان دەستپێكردووە، بەیانیان دوای خۆرهەڵاتن و بەر لەوەی هاووڵاتیان ڕوو لە شوێنی كاركردنیان بكەن، تیمەكانمان هەڵمەتی شووشتنی شەقامەكان ئەنجام دەدەن، دوای ئەوەی شەقامی بازنەیی شەست مەتری بەكۆتاهات، ئەمڕۆ شەقامی 100 مەتری و ڕۆژی یەكشەممەش شەقامی 120 مەتری، پاكدەكەینەوە.
لەلایەكی دیكەوە: هەنگاو محەممەد، سەرپەرشتیاری تیمی كارگوزاری سەر بە شارەوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەر تیمێكی پاككردنەوەی سەر بە شارەوانییەكان، لە 45 كارمەند تاوەكو 50 كارمەند پێكهاتوون، لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری گسكدان و تانكەری شووشتن، كە بەر لەوەی بە ئامێر پاكبكرێنەوە، بە دەستی كارمەندانی خزمەتگوزاری خۆڵ و خاشاكی لێواری شەقامەكان كۆدەكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باسی عێراق دەکات و دەڵێت کێشەیەکی گەورەیان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باسی عێراق دەکات و دەڵێت کێشەیەکی گەورەیان هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی بەنزین ڕوونکردنەوە دەدات