
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە شێوەیەكی ئەزموونی كەوتووەتە كار و سێ هەفتەی دیكە گرفتی كەمئاویی سنوورەكە چارەسەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە هاووڵاتییانی قەزای قوشتەپە، بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی خوارنەوە و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی تووشی گرفتبوون ئەمەش بەهۆی ئەوەی قووڵی بیرێک لەو سنوورە دابەزیوە بۆ 700 مەتر، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم پڕۆژە گرنگە لەسەر زێی بچووک جێبەجێکرا و بەتەواوبوونی ناوچەکە لە کەمئاوی ڕزگاری دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو یەکەم قۆناغی تێست پەمپ لە ئینتێکی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کەوتە کار و لە ماوەی نزیکەی سێ هەفتەی دیکەدا ئاوی خاوێن دەگاتە قەزای قوشتەپە و گرفتی کەمئاوی لە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و نزیکەی حەفتا گوندی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای گەیاندنی ئاو بۆ سەنتەری قەزای قوشتەپە قوناغی دووەم دەستپێدەکات ئەویش گەیاندنی ئاو بۆ گوندەکان و دەورووبەری قەزاکە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لە ڕۆژێكدا توانای پاککردنەوە و ئامادەکردنی 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە، هاوکات زیاتر لە63 هەزار هاووڵاتی لەو پڕۆژەیە سوومەند دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: بژار مەلا خدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی لە سنووری سەنتەری قەزا و دەوروبەری کۆتایی دێت، چونکە پڕۆژەیەکی ستراتیژیە.
باکگراوند: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەم، ڕۆژی 17-9-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دانا. پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجای هەیە، 72 گوند لێی سوودمەند دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






