
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل هەڕەشەی لەناوبردنی میلیشیاکانی عێراق دەکات، نەتانیاهۆ دەڵێت، کۆتایی بەو گرووپانە دەهێنین.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل دەیەوێت بەتەواوەتی توانای سەربازی ئێران لە ناوببات بۆئەوەی خۆی و میلیشیا نزیکەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق نەبنە مەترسی لەسەر بوونی دەوڵەتەکەی.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی و بەرنامەی مووشەکی نەک مەترسین لەسەر ئیسرائیل، بەڵکو مەترسین بۆ سەر ئەمریکاش.
نەتەنیاهۆ وتیشی، نیوەی سەرکردەی حووسییەکان لە ناوچوون، یەحیا سینوار و حەسەن نەسروڵڵا، ڕژێمی ئەسەد و زانا و بەرپرسە باڵاکانی ئێران لە ناوچوون و ئەو میلیشیایانەی لە عێراق کە ئێستا ڕاگیراون ئەگەر سەرکردەکانیان هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل ئەوا ئەوانیش لەناودەچن.
زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ جەختی لەوەشکردەوە، نابێت ڕێگە بە ئێران بدەین توانا ئەتۆمییە سەربازییەکانی بونیادبنێتەوە. دەبێت کۆگاکانی ئێران لە یۆرانیۆمی پیتێنراو لەناو ببرێن، سبەی دەبێت سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران یەکلا بکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هۆشداریدایە بزووتنەوەی حەماس و پێی وتن ئێستا چەکەکانتان دابنێن و بارمتەکان ئازاد بکەن، ئێمە باوەڕمان بە دروستکردنی دوو دەوڵەت هەیە، بەڵام فەڵەستینییەکان ئەمەیان ناوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






