ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دواخستنی سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێرانی پەسەند نەکرد
- هەواڵ
- 26 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
پڕۆژەبڕیاری ڕووسیا و چین بۆ دواخستنی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا.
چیرۆکی سەرەکی: بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕووسیا و چین پڕۆژەبڕیارێکیان سەبارەت بە دواخستنی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان لەسەر ئێران خستە دەنگدانەوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
نوێنەری ئەمریکا: ئێران شکستی هێناوە لە نەهێشتنی نیگەرانییەکانی وڵاتانی ئەوروپی سەبارەت بە کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی و پاڵپشتی لە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران دەکەین و لە شەوی شەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
نوێنەری ڕووسیا: دەنگدانی ئەمڕۆ دوا هەلە لەبەردەم ئەوروپییەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک کە ڕازیبوونی هەمووانی لەسەر بێت و دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان دۆخی ناوچەکە تێکدەدەن.
نوێنەری فەرەنسا: ئێمە چاوەڕوانی نیشاندانی نیازپاکین لەلایەن ئێرانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو وڵاتە جددی نەبووە و دژی پڕۆژەبڕیارەکەی ڕووسیا و چینین.
نوێنەری چین: پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕۆڵێکی کارا و بونیادنەر بگێڕێت لە دروستکردنی متمانە. پێویستە پشتگیری لە ڕۆح و بنەماکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 بکەین. ئامانجەکانی نابێت لەبیر بکرێت. ئەمانە پێویستە لە ڕێگەی هەنگاوی جدییەوە زیندوو بکرێنەوە.
نوێنەری بەریتانیا: دژی پڕۆژەبڕیارەکەی چین و ڕووسیان، ئێران سەرپێچی لە پەیماننامەی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی دەکات. ئەم کارەی ئێران بەو مانایەیە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ناتوانێ پشتڕاستی بکاتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاردێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، ڕۆژی شەممە، کاتژمێر 8ـی شەو بەکاتی نیویۆرک، دووبارە سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا دەسەپێندرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






