یەکەم لێدوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆڵی ئەمریكا لە سەرخستنی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، گرنگ و كاریگەر بوو. هاوكات ڕێككەوتنەكەی بە دەسكەوتێكی گەورە بۆ هەموو خەڵكی عێراق و، هەرێمی كوردستان بەتایبەت وەسف كرد.
وێنە گەورەكە: دوای وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە 30 مانگ بۆ بازاڕی جیهانی، ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، بەشێوەیەكی فەرمی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆڕی بەرەو بەندەری جەیهانی توركیا دەستیپێكردەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لەمیانی بەشداریكردنی لە مەراسیمی گەورەی كریستیانەكان وتارێكی پێشكەشكرد و لەمیانی وتارەكەی تیشكی خستەسەر ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان و ڕایگەیاند، "ڕێككەوتنی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ هەموو عێراق و بەتایبەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان."
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی: "دەستخۆشی لە هەموو ئەو كەسایەتیی و لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵێكی گرنگیان گێڕا لە سەرخستنی ئەو پرۆسەیە، بەتایبەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە چ لە واشنتن، چ لەرێگەی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغدا و كۆنسوڵی گشتییان لە هەولێر، كە بەڕاستی پاڵپشتی گەورە بوون بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە."
مەسرور بارزانی هیوای خواست ئەو ڕێككەوتنە ببێتە هۆكاری پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و لە خزمەتی هەموو هاووڵاتیاندا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






