سۆمۆ: دوای بەکارخستنەوەی بۆری جەیهان عێراق دەتوانێت بڕێکی زیاتری نەوت هەناردە بکات

شەیری بکە لە:
سۆمۆ: دوای بەکارخستنەوەی بۆری جەیهان عێراق دەتوانێت بڕێکی زیاتری نەوت هەناردە بکات

کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"

ئاڤا نیوز

کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" ڕایدەگەیێنێت، عێراق دەتوانێت بڕێکی زیاتری نەوت هەناردە بکات دوای بەکارخستنەوەی بۆری جەیهان، ئۆپێک تەنیا ئاستی بەرهەمهێنان دیاری دەکات و پەیوەندی بە هەناردەوە نییە.

وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ لە وەستانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی کەرکووک - جەیهان دەستی پێكردەوە.

لێدوانی فەرمی: محەممەد عەدنان نەجار، نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپێک و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ"، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "مافی وڵاتانی ئۆپێکە داوای زیادکردنی پشکەکانیان بکەن، کاتێکیش کە پشک زیاد دەکرێت، پێویستە چەند شتێک لەبەرچاو بگیرێت، لەوانە: ئایا بازاڕی جیهانی توانای هەڵگرتنی بڕی زیادەی هەیە یان دەبێتە هۆی زیادە و بەمەش نرخەکان دادەبەزێنێت".

لەهەمان کاتدا: نەجار ئاماژەی بەوەکرد: "ئۆپێک تەنیا ئاستی بەرهەمهێنان دیاری دەکات و پەیوەندی بە هەناردەوە نییە، بەرهەمهێنان هەناردە و بەکاربردنی ناوخۆیی دەگرێتەوە"، ڕوونیشیکردەوە "عێراق ئێستا لە کۆی 4 ملیۆن بەرمیل، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات."

لەلایەکی دیکەوە: نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپێک گوتیشی: "عێراق دەتوانێت زیاتر لە بڕی ئێستا هەناردە بکات دوای بەکارخستنەوەی بۆری جەیهان و هەروەها پڕۆژەکانی بەسرە، دوای تەواوبوونیان دەتوانرێت ملیۆنێک بەرمیل زیاد بکرێت کە یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی هەناردەکان."

باکگراوند: ڕۆژی 25ی 3ی2023، لەسەر سكاڵایەكی عێراق دادگەی نێودەوڵەتی بۆ نێوبژیوانی لە پاریس دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی عێراق یەکلایی کردەوە و هەناردەی نەوتی هەریمی كوردستانی وەستا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ