
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ساڵیادی نیقیە لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە پێکەوەژیان و ئاشتی لە هەرێمی کوردستان چوار کەنیسە لە پارێزگای هەولێر و دهۆک دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆنفرانسی ساڵیادی نیقیە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کۆنفرانسەکە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 1700 ساڵە بەسەر دامەزراندنی یەکەم ئەنجوومەنی قەشەکان لە کڵێسای نیقیە، لە ساڵی 325ـی زایینی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆنفڕانسەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە گرنگی پێکەوەژیان و ئاشتیانەی هەرێمی کوردستان کرد، کە یەکێکە لە سیما دیارەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە مامۆستایانی سەرجەم ئایینەکان ڕۆڵی خۆیان لە پەرەپێدانی ئەم پیکەوە ژیانە بگێرن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بڕیارە بەمزووانە چوار کەنیسە لە پارێزگای هەولێر و دهۆک بکرێنەوە، ئەمەش بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە پێکەوەژیان و ئاشتی لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا 50 قوتابخانەی تایبەت بە زمانی سریانی لە هەرێمی كوردستان هەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە چەسپاندنی بنەماكانی ئازادیی ئایینی، هیوادارم دەرئەنجامەكانی ئەم كۆنفرانسە خزمەتی بەهێزكردنی كولتووری بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە بكات لە هەرێمی كوردستان، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە مەڵبەندێكی درەوشاوەی پێكەوەژیان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






