
دوو هاوژین کە لە وێستەگەیەکی پاس چاوەڕوانن بە ڕێگەی وشکانی بچنە سعودیە و فەریزەی حەج ئەنجام بدەن. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی 26ـی ئەیلوول، كۆتا وادەی دیاری كراو بوو بۆ خۆتۆماركردنی هاونیشتمانیان بۆ فەریزەی حەج، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستانیش تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، كۆی گشتی ئەو كەسانەی خۆیان بۆ حەج تۆماركردووە زیاتر لە 87 هەزارە.
وێنە گەورەكە: هەرچەندە بڕیاربوو 20ـی ئەم مانگە، کۆتا ڕۆژی تۆمارکردنی ناوی حاجیان بێت، بەڵام لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وادەكە بۆ 26ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیبوو ناویان تۆمار بکەن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەی كە بۆ پرۆسەكە درێژكرایەوە زیاتر لە شەش هەزار كەس ناوی خۆیان نووسیوە و لە بڕیاری درێژكردنەوەكە سوودمەند بوون.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی بەردەستبوونی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی بۆ فەریزەی حەج، زیاتر لە 60 هەزار كەس فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە، هەندێك فۆڕم هەیە بۆ چەند كەسێك پڕكراونەتەوە هەر بۆیە كۆی گشتیی ئەو هاونیشتمانیانەی ناویان تۆمار كراوە بۆ تیروپشك گەیشتووەتە سەرووی 87 هەزار كەس، كە تا کۆتایی مانگی 10ـی ئەمساڵ تیروپشك بۆ ناوەكان دەكرێت و هەموو ئامادەكارییەكان تەواو دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






