لە کابینەی نۆیەمدا بە بەهای زیاتر لە 7.5 ملیار دۆلار پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

یەکێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانیی گەشت ئاشكرای دەكات، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، 80 پرۆژەی نوێی گەشتیاری بە بەهای حەوت ملیار و 555 ملیۆن و 305 هەزار دۆلار، جێبەجێ كراون و، بەهۆیەوە ژێرخانی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان بەهێز بووە.
وێنە گەورەكە: 27ـی ئەیلوولی هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانیی گەشتە و ئەو ڕۆژەش لەلایەن ڕێکخراوی گەشتیاریی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە، هەرێمی كوردستانیش كە خاوەنی كەشوهەوا و خاكێكی گونجاوە بۆ گەشتیاری و زیاتر لە سێ هەزار شوێن و بنكەی گەشتیاری هەیە، بایەخێكی تایبەت بەو سێكتەرە دەدرێت لەپێناو ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە کەرتی گەشتیاری، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوی گرنگی ناوە و ژێرخانێکی بەهێزی بۆ دروست کردووە؛ لەماوەی پێنج ساڵدا، 80 پرۆژەی نوێی گەشتیاری، بە گوژمەی 7 ملیار و 555 ملیۆن و 305 هەزار دۆلار جێبەجێ کراون.
ژمارەكان وادەڵێن: لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ هەزار بنکەی گەشتیاری تۆمار کراون، بەجۆرێك؛ 480 هۆتێل، 282 مۆتێل، 44 کۆمەڵگای گەشتیاری، 20 گوندی گەشتیاری، نزیکەی 1000 ڕێستۆڕانت و خواردنی خێرا، نزیکەی 700 کافتریا و 28 شاری یاری.
بۆچی گرنگە: ئەم گەشەپێدانە کە هاوکاتە لەگەڵ گەشەی ژێرخان و ڕێگەوباندا، بووەتە هۆی زیاتر ڕاکێشانی گەشتیارانی ناوەوە و دەرەوە و بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، کە ساڵانە زیاتر لە 7-8 ملیۆن کەس دەبنە گەشتیاری کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






