
نەخشەی ڕێگەی گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی نەهێشتنی سەرجەم ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و سوودمەندبوونی هەرێمی كوردستان لەو پرۆژە گرنگ و ستراتیژییە، لیژنەیەكی تایبەت لە بەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێگەیشت و هەردوولا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان بە دەستكەوتێكی گرنگ ناوبرد بۆ خزمەتی هەموو خەڵكی عێراق، لە بەشێكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە، گفتوگۆیان لەبارەی سوودمەندكردنی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كرد.
وێنە گەورەکە: ڕێگەى گەشەپێدان؛ پڕۆژەیەکی ئابووری، بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتییە، وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و پاشان بە ئەوروپا دەبەستێتەوە. لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات، بە سنووری 11 پارێزگا تێدەپەڕێت و لە فێشخابوور کۆتایی دێت. درێژییەکەى 1200 کیلۆمەترە و تێچووەکەی 17 ملیار دۆلار دەبێت، بڕیاریشە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ساڵی 2028 تەواو ببێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی نەخشەی بنەڕەتیی پرۆژەكە، كەمترین بەشی ڕێگای گەشەپێدان بەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا ڕەت دەبێت، بەمەش ئەنجامدانی پرۆژەكە هیچ سوودێكی بۆ هەرێمی كوردستان نابێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین جار بەفەرمی داوایكردووە نەخشەی ڕێگاكە بەجۆرێك بگۆڕدرێت كە بەنێو پارێزگای دهۆكدا تێپەڕ ببێت.
بڵاوكراوەی فەرمی: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ جەختی کردەوە لەوەی دەرفەتی ئابووریی گرنگ لە ئارادان بۆ ئەنجامدانی گەشەپێدانی زیاتر لە هەموو عێراق ، لە بەسڕەوە تا هەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا هەردوو سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كرد.
بابەتە ستراتیژییەكە: بەگوێرەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی هەردوو سەرۆكوەزیران، بۆ مەبەستی نەهێشتنی سەرجەم ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر گەشەپێدانی ئابووری لە هەموو عێراقدا دەبێت، بەم زووانە لیژنەیەکی تایبەت لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






