
دیمەنی ڕادەستکردنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو سبەی دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام بەهۆی گرفتێکی هونەری بانکی TBI پڕۆسەکە دوادەکەوێت.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە جووتیارانی هەرێمی کوردستان گەنمیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە پاییزدا ئەو جووتیارانەی لە سەرەتاوە گەنمیان ڕادەستکردووە پارەکانیان وەردەگرن، ئێستاش بەهۆی سنوورداری توانای بانکی TBI لە خەرجکردنی چەکی پارە، پرۆسەکە دوادەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "هەموو ئامادەکارییەک کراوە و سەرجەم ڕێکارەکان جێبەجێکراون تەنیا خەرجکردنی پارەکە ماوە، بەڵام بانکی TBI هۆشداری داوە کە ناتوانن بەیەک قۆناغ 20 ملیار دینار خەرج بکەن، ئەمەش وادەکات چەند ڕۆژێک پڕۆسەکە دوابکەوێت."
چارەسەرەکان: وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵە، بۆ ئەوەی پارەکە لەو بانکەوە بگوازنەوە سەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان و گرفتەکە چارەسەر ببێت، ماوەتەوە سەر ئەوەی بانکی TBI بە نووسراو چەکەکان بگوازێتەوە بانکێکی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: ئەو بڕەی بۆ هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان هاتووە 57 ملیار دینارە، 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار سلێمانی و هەڵەبجە، 12 ملیار دیناریش بۆ دهۆک تەرخانکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






