
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئۆکراینا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی لە ئیسرائیل وەرگرتووە، کە سیستمێکی گرانبەهای ئەمریکایە و بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا بۆ کیێڤ زۆر گرنگە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چەندین مانگ هەوڵدان، ئۆکراینا توانی یەکێک لە بەهێزترین سیستمە بەرگرییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائل وەربگرێت. کە سیستمی پاتریۆتە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، سیستمی پاتریۆتی ئیسرائیلی مانگێک لەمەوپێش لە ئۆکراینا خراوەتە خزمەت.
زانیاریی زیاتر: پێشتر میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوەکردبوو سیستمی پاتریۆت لە ئیسرائیل نوێ دەکرێتەوە و پاشان ڕەوانەی ئۆکراینا دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی بەکارهێنانی درۆنی ئێران و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ڕووسیا تێکچووە.
لەلایەکی دیکەوە: زێلینسکی داوای مووشەکی تۆماهۆکی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە، کە وەک خۆی وتوویەتی بەو مووشەکە دەتوانن ڕووسیا بهێننە سەر مێزی دانوستانی ئاشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





