ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی پیرزین و شاوەیس داوای دروستکردنی پردی پەڕینەوە لەسەر ڕێگای هەولێر - پیرمام دەکەن
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندەکانی پیرزین و شاوەیس لە سنووری شاری هەولێر، کە ڕێگای سەرەکی و خێرای هەولێر - پیرمام دەکەوێتە نێوانیان، داوای دروستکردنی پردێکی پەڕینەوە دەکەن. ئەم داواکارییە لە کاتێکدایە کە بەهۆی نەبوونی پردی پەڕینەوەوە، لەم دواییانەدا چەندین ڕووداوی هاتوچۆی دڵتەزێن ڕوویانداوە و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەند هاووڵاتیەک.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە دانیشتووانی گوندی پیرزین، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "هەر لەم ماوانەی دواییدا چوار کەس لەسەر ئەم ڕێگا خێرایە، لە کاتی پەڕینەوەیاندا، گیانیان لەدەستداوە. بۆیە ئێستا داوا دەکەین پردێکی پەڕینەوەمان بۆ دروست بکەن بۆ ئەوەی چیتر خەڵک نەبێتە قوربانی."
جگە لە دانیشتووانی هەردوو گوندەکە، ژمارەیەک پڕۆژەی نیشتەجێبوونیش لەسەر ئەم ڕێگایە دروستکراون، کە ئەمەش وایکردووە هاتووچۆی پیادە بەسەر ڕێگاکەدا زیاتر بێت و مەترسییەکان چەند هێندە بکات.
لێدوانی فەرمی: سروە یاسین، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، ڕایگەیاند: "هەفتەی داهاتوو تیمێکی تایبەت ڕەوانەی ئەو شوێنە دەکەین، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ داواکاریی هاووڵاتیان بکەن و دەرخستەیەک بۆ پردی پەڕینەوەکە ئامادە بکەن."
بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر وتیشی: "دوای ئامادەکردنی دەرخستەکە، دەیکەین بە نووسراوی فەرمی و ڕەوانەی پارێزگای هەولێری دەکەین بۆ ئەوەی دیزاینی بۆ ئامادە بکرێت و بخرێتە پلانی پارێزگا. بێگومان، بە گوێرەی بودجەی بەردەست، کار لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






