
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ "تەقاندنەوەی" تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هاوکات ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و قەتەر گرت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووسیا بەردەوام ئەمریکا و ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا. ئێستا ڕووسیا و ئیسرائیل لە دوو بەرەی جیاواز لە شەڕدان و لەماوەی ڕابردوو چەندین جار یەکتریان تۆمەتبار کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە تووندی ڕەخنەی لە سیاسەت و کردەوەکانی ئیسرائیل گرت لە ناوچەکەدا، بە تایبەت لە کاتی جەنگی غەززە. جەختی لەوە کردەوە کە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی دراوسێ وای کردووە کە ئەگەری فراوانبوونی پێکدادانەکان زۆر زیاد بکات.
لێدوانی فەرمی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دەڵێت: بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ڕووسیا وەڵامێکی تووندمان دەبێت و ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا نابێت هیچ گومانێکیان لەوە هەبێت. بەکارهێنانی نایاسایی هێز لەلایەن ئیسرائیلەوە دژی فەڵەستینییەکان و کردارە دوژمنکارییەکانی دژی ئێران، قەتەر، یەمەن، لوبنان، سووریا و عێراق ئەمڕۆ هەڕەشەی تەقاندنەوەی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی لاڤرۆڤ، بەهۆی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران و ڕەتکردنەوەی هەوڵی ڕووسیا و چین بۆ دواخستنی سەپاندنەوەی سزاکان، وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێگەچارەی دیپلۆماسی لەسەر پرسی ئێران تێکدەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





