
دیمەنی ئاپۆڕای خەڵک لەکاتی وتارەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی قەرەباڵغییەوە لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی تامیل نادوی هیندستان، لانیکەم 36 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسی دیکە برینداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی وتاردان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن ڤیجای، ئەکتەری هیندی، کە تازە چووەتە ناو سیاسەتەوە و بەهۆی زۆری ژمارەی ئامادەبووان پاڵەپەستۆ دروستبووە و بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی قەرەباڵغییەکەوە، 36 کەس گیانیان لەدەستدا کە لە نێویاندا هەشت منداڵ و 16 ژن هەیە و نزیکەی 58 کەسی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: حکومەتی خۆجێی ویلایەتەکە بڕیاریدا 11 هەزار دۆلار قەرەبوو بداتە خێزانی قوربانییەکان و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەشیان بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری پشت ڕووداوەکەوە پێکهێنا.
لەلایەکی دیکەوە: نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی لە شاری کارور لە ویلایەتی تامیل نادو ڕوویدا، زۆر ناخۆشە و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئەو خێزانانە دەکەم کە لەم بۆنەیەدا ئازیزانیان لەدەستداوە و نزا دەکەم بریندارەکان زوو چاک ببنەوە.
ئەمەش بزانە: ڕووداوەکانی لەو جۆرە لە هیندستان بەربڵاون، بەتایبەتی لە بۆنە ئایینییەکان و گردبوونەوە گەورەکاندا و تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 30 کەس لە بۆنەیەکی ئایینیدا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





