کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: لەم هەفتەیەدا لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە قۆناغی کۆتایی دایە و لەم هەفتەیەدا لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی وردبینی لەناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11ی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق جیاوازبوو، بەهۆی ئەوەی کۆمیسیۆن تائێستا زیاتر لە 750 کاندیدی بەهۆکاری جیاواز دوورخستووەتەوە، بەشێکی زۆریان بەتۆمەتی ئەندامبوون بووە لە حیزبی بەعسی ڕووخاو بوو، بڕیاریشە سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: بیلال ئەکرەم عەباس، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیەدا پرۆسەی وردبینیی لە شیاویەتی کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت و کۆمیسیۆن لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیێنێت.
باکگراوند: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 11ی 11ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات