شارەوانیی سلێمانی لەسەر خانووە زیادەڕۆکان هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
شارەوانیی سلێمانی هاونیشتمانیانی سنوورەکە لەسەر خانووە زیادەڕۆکان ئاگادار دەکاتەوە و داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن و ئەنجامی داواکارییەکانیان وەربگرنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو هەزاران کەس لە سنووری سلێمانی داواکارییان پێشکەش بە شارەوانییەکانی سلێمانی کردووە تا خانووە زیادەڕۆکانیان تاپۆ بکرێن، داواکارییەکان لە سنووری شارەوانیی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بەکرەجۆ و ڕاپەڕین، تاسڵوجەی سلیمانین، ئێستا شارەوانیی وەڵامی داواکارییەکانی داوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە ئاڤای وت: ئەو خانووانە لە 10 ساڵی ڕابردوودا دروستکراون و خاوەنەکانیان داواکاریی تاپۆکردنیان پێشکەش کردووە، دوای کارکردن لەسەر داواکارییەکانیان، دەتوانن لە ڕۆژی سێشەممەوە سەردانی بەشی موڵکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن و ئەنجامی داواکارییەکانیان وەربگرنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی ناوەندی، وەڵامی کۆتایی و یەکلاکەرەوە لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێکردن بە یاسای (ژمارە 3 ساڵی 2019ـی هەموارکراو) بڕیاری لەسەردراوە. بڕیاردراوە (بە تاپۆکردن بێت یان بە ڕەتکردنەوەی تاپۆکردن یان بە قەرەبووکردنەوە) دۆسییەکانیان یەکلایی بکرێتەوە.
باکگراوند: شارەوانیی سلێمانی لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک ئەو خاوەن خانووانەی ئاگادار کردووەتەوە کە داواکاریی تاپۆکردنی خانووەکانیان پێشکەش بە شارەوانی کردووە، تاوەکو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن و ئەنجامی داواکرییەکانیان وەربگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






