ڕێبەر ئەحمەد: تەکنەلۆژیا و درۆنی پێشکەوتوو لە کوژاندنەوەی ئاگر بەکاردەهێنرێت
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی کوردستان لە مەراسیمی ناساندنی ڕێبەری سەلامەتی باسی لەوەکرد، توانادارکردنی بەرگریی شارستانی لە قۆناغی زێڕینە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەکنەلۆژیا و درۆنی پێشکەتوو لە کوژاندنەوەی ئاگر بەکاردەهێنین.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 28-9-2025 بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی لە هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا ڕێبەرێکی حەوت بەرگی لەبارەی سەلامەتی فریاکەوتن ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاکسازی گرنگ لە هەموو ئەدای هەموو دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ کراوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرنامەی کابینەی نۆیەم و دونیابینی سەرۆکوەزیران بۆ خزمەتی زیاتری هاونیشتمانیان و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان بگونجێت.
- بەرەوپێشچوونی گەورە لە هەموو دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ ڕوویداوە کە کاریگەریی لەسەر ئەدای دامەزراوەکان هەبووە.
- لە دامەزراوەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی جدیمانداوە بۆ ئەوەی توانای دامەزراوەکانمان هاوشانی بنەما جیهانییەکانی کارکردن بەرزبکرێتەوە.
- بنەما سەرەکییەکانی دامەزراوەکانی بەرگریی شارستانی بۆ ئەم ئەرکە (ڕێگری لە کارەسات، ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، وەڵامدانەوە لەکاتی کارەسات و قەیران، هاوکاری و هەماهەنگی خەڵک بۆ ژیانەوە و هەڵسانەوە.
- بۆ ئامادەکاری بۆ ئەم ئەرکانە و لەژێر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاستی ئیداری بەرگریی شارستانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرزکرایەوە و لە دامەزراوەی پۆلیس جیاکرایەوە.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمانەشی گوت:
- ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن کۆد و ستانداردی تایبەت بۆ خۆی لەبواری سەلامەتی، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خاوەنکاران و دامەزراوەکان دەدرێت و دەبنە دەستووری بونیادنانی باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و وێستگەکانی سووتەمەنی و غازی شل و گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەکان.
- باشترین جۆرەکانی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ئاگرکوژاندەنەوە و ڕزگارکردن بە قەبارەی گەورە و بچووک، لە باشترین براندەکانی دونیا لەبەردەستی تیمەکانمانە و ڕۆژانە بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان بەکاریان دەهێنن.
- ساڵ دوای ساڵ تواناکان بەهێزتر دەبن و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و درۆن لە کوژاندنەوەی ئاگر بەکاردەهێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






