
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەدوایین قۆناغەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆراندایە، ئەمڕۆ تەواو دەبێت و لە نزیکترین کاتدا بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت جگە لە مووچەی مانگی حەوت کە بڕیارە لەم هەفتەیە خەرج بکرێت، مووچەی مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ گەرەنتی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی بەخێرایی کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی نۆ تەواو دەبێت و لەنزیکترین کاتدا ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، بۆ مانگی نۆ 900 خانەنشینی نوێ تۆمارکراون و نۆ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق نووسراو بۆ بانکی فیدراڵی دەکات، ئەوانیش نووسراو بۆ لقی هەولێر دەکەن و ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە کە پارە ئامادەیە بۆ دابەشكردنی مووچە و دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ سەبارەت بە مووچەی مانگی هەشت حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەوە دەکات، سەرەتای مانگی داهاتوو پارەکە خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕینگەرێک: لە شەقام و كۆڵانەكان كڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیو دەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە






