
هاونیشتمانییەک لەکاتی دەنگدان . وێنە؛ محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەم هەفتەیەدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لیستی کۆتایی کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکات، بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، 9ی مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ دەکات و هەشتی تشرینی دووەمیش کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی وردبینی لەناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11ی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق جیاوازبوو، بەهۆی ئەوەی کۆمیسیۆن تائێستا زیاتر لە 750 کاندیدی بەهۆکاری جیاواز دوورخستووەتەوە، کە بەشێکی زۆریان بەتۆمەتی ئەندامبوون بووە لە حیزبی بەعسی ڕووخاو.
لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوای پەسەندکردنی لیستی کۆتایی کاندیدەکان وادەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنیش ڕادەگەیێنێت واتە تائێستا ڕۆژی بانگەشە بەتەواویی یەکلایی نەکراوتەوە، بەڵام بەگوێرەی خشتەی هەڵبژاردنەکانی کۆمیسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردن 9ی تشرینی یەکەم دەست پێ دەکات و 8ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت.
وتیشی، کۆتا بڕیار لەسەر وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن لای ئەنجوومەنی کۆمیسیارانە و ئەوان دەتوانن ئەو وادەیە دیاریی بکەن، یان پێش و دوای بخەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆش بیلال ئەکرەم عەباس، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدەکان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە قۆناغی کۆتایی دایە و لەم هەفتەیەدا لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیێنرێت.
باکگراوند: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 11ی 11ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






