
هاوڵاتییەک لەکاتی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
لە عێراق لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن بەهای کارتی دەنگدانیش بەرزدەبێتەوە، تەنانەت لایەنە سیاسییە خاوەن هەژموون و دەسەڵاتدارەکانیش هاواریان لێهەستاوە و دەڵێن: مەعقول نییە و زۆر جێی شەرمەزارییە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان گەیشتووەتە ئاستێک ئێستا بەهای یەک کارتی دەنگدان 300 هەزار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلعالەم جدید خەرجی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق لە 11ی مانگی 11ی ئەمساڵدا بۆ لایەنەکان پڕ تێچووترین هەڵبژاردن دەبێت، بەجۆرێک خەرجی ئەم هەڵبژاردنە بە سێ تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت واتە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی کڕینی کارتی دەنگدان وەک دیاردەیەکی بڵاو هەیە و نرخەکەی لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 400 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: هادی عامری، ئەمینداری ڕێكخراوی بەدر لە پارێزگای دیالە بەشداری کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردنی حیزبەکەی کرد و ئەوەی خستەڕوو، "کڕینی دەنگ و ئەوەی لەبارەیەوە گوێمان لێی دەبێت دیاردەیەکی زۆر شەرمەزارییە، لەوانەش کارتی دەنگدان نەفرەتی خوای لێبێت بەهاکەی گەیشتووەتە 250 بۆ 300 هەزار دینار، ئەوەش عەیبەیە".
وتیشی، "داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەم دەست لەم بابەتە هەڵبگرن، داواش لە دادگا، حکومەت، پەرلەمان،کۆمیسیۆن و دەستەی دەستپاکی دەکەم ڕێکاری زۆر توند دژی هەموو ئەوان بگرنەبەر کە هەوڵی کڕینی دەنگ دەدەن، چونکە ئەوە نەخۆشییەکی مەترسیدارە و دەبێت هەمووان دژی بوەستنەوە".
بەوتەی عامری، کێبەرکێی هەڵبژاردن لەنێوان کاندید و لایەنەکان دەبێت لەسەر بنەمای بەرنامەی هەڵبژاردن، هەڵوێست بەرامبەر خەڵک، خزمەتکردن و بەرگریکردن و وەستان بێت لەگەڵ خەڵک لە دۆخە سەختەکاندا نەک کڕینی کارتی دەنگدان و دەنگی خەڵک.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






