
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکانی خێراتر کردووە بۆ ئەوەی سەرەتاکانی مانگی 10 مووچەی مانگی هەشت خەرج بکرێت، گرفتەکانی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) چاککراونەتەوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت جگە لە مووچەی مانگی حەوت کە بڕیارە لەم هەفتەیە خەرج بکرێت، مووچەی مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ گەرەنتی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی بەخێرایی کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بە ئەگەری زۆرەوە سبەی دووشەممە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی هەشت بۆ بەغدا دەنێردرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین کات مووچەی مانگی هەشتیش خەرج بکرێت."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی نۆ، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد کە لیستەکە تەواو بووە و چەند ڕێککارێکی کەمی ماوە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی نۆ دەداتە وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەرازووی پێداچوونەوە، ڕاپۆرتێکی ژمێریارییە کە یەکەی داهات و خەرجکردن هەژمارێک لە تۆمارێکی گشتییدا لەخۆ دەگرێت. ئەم ڕاپۆرتە پشتڕاستی دەکاتەوە کە کۆی هەژماری دامەزراوەکە یەکسان و هاوسەنگە بە کۆی خەرجییەکانی هەمان دامەزراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕینگەرێک: لە شەقام و كۆڵانەكان كڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیو دەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە






