
دیوی ناوەوەی مۆزەخانەی ئەنفال لە دهۆک
ئاڤا نیوز
كارەكانی قۆناغی دووەمی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی قەڵای نزاركێ لە دهۆك بەرەو تەواوبوون دەچێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا قۆناغی سێیەم و كۆتایی پرۆژەكە دەست پێ دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 14-4-2024 لە ساڵیادی ئەنفالی دەڤەری بادینان، پارێزگاری دهۆك بەردی بناغەی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەنفالی لە قەڵای نزاركێ دانا، كە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شوێنەكە، بڕی ملیارێك و 271 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەڵای نزاركێ لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی بەعس لەسەر ڕووبەری 36 هەزار مەتر دووجا دروستكرا، لە شاڵاوی ڕەشی ئەنفالی ساڵی 1988ـی دەڤەری بادینان، ئەو قەڵایە ببووە شوێنی ئەشكەنجەدان و ئازاردانی هاونیشتمانیان، لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو، بڕیاردرا ئەو شوێنە ببێتە سیمبولی ئەنفالی بادینان و قەڵاكە لەسەر هەمان دیزاینی خۆی بونیاد بنرێتەوە و مۆزەخانەیەكی نیشتمانی تێدا دروست بكرێت كە سەرجەم كارەساتەكانی ئەنفال لە ڕاگواستن، سووتاندن، كوشتن، ئەشكەنجەدان و وێرانكردنی گوندەكانی تێدا بەرجەستە بكرێت و هاووڵاتیان و گەشتیاران بۆ بینینی مەینەتییەكانی خەڵكی دەڤەرەكە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، سەردانی بكەن.
لێدوانی فەرمی: ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆك لەبارەی نوێترین هەنگاوەكانی بوونیادنانی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەنفال و نۆژەنكردنەوەی قەڵای نزاركێ ڕایگەیاند، پرۆژەكە لە سێ قۆناغ پێكهاتووە، قۆناغی یەكەمی تەواوبووە و قۆناغی دووەمیشی زۆربەی كارەكانی جێبەجێ كراون كە خۆی دەبینێتەوە لە دروستكردنی ژمارەیەك هۆڵ و بەردڕێژكردنی ڕێگە لاوەكییەكانی نێو قەڵاكە و كاشیكردنی هۆڵەكان و دانانی پەنجەرەی كلاسیكی بە دیزاینی كۆن و بۆیاغكردنی چەند بەشێكی. گوتیشی تێچووی كارەكانی قۆناغی دووەمی پرۆژەكە، 545 ملیۆن دینارە.
زانیاریی زیاتر: جێگری پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، لەمنزیكانە قۆناغی سێیەم و كۆتایی پرۆژەكە دەست پێ دەكات كە گوژمەی 636 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، كۆی پرۆژەكەش بەهای ملیارێك و 271 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






