مەسرور بارزانی و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم جەخت لە باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان دەکەنەوە
- کوردستان
- 28 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم، هاوڕابوون لەسەر چارەسەریی بنەڕەتیی كێشەكانی هەولێر و بەغدا و باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیانی هاووڵاتیان.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەكشەممە 2025-09-28، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەپێی بڵاوكراوەی ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو دیدارەدا، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم، بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان ئاڵوگۆڕ كرد.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و گشت پێکهاتەکان و هەروەها باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیانیی هاووڵاتیانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






