بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاڵای سووریا لەپاڵ دروشمەکەی بەرز دەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

دیمەنی دروشمی ئیدارەی خۆسەر و ئاڵای سووریا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاڵای سووریای لەپاڵ دروشمەکەی خۆی لە دەروازەی سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاڵای سووریای لەپاڵ دروشمەکەی خۆی لە دەروازەی سنووریی سێمالکا - فیشخابوو لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڵای نوێی سووریا، کە لە ساڵی 2011ـەوە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پەسەند کراوە، پێکدێت لە سێ ڕەنگی سەوز و سپی و ڕەش بە ئاسۆیی، لەگەڵ سێ ئەستێرەی سوور لە ناوەڕاستی ڕەنگە سپییەکەدا کە نوێنەرایەتی سێ ناوچەی سووریا دەکەن. ئەم ئاڵایە جیاوازە لە ئاڵای سەردەمی ڕژێمی ئەسەد کە ڕەنگی سەرەوەی سوور بوو لەگەڵ دوو ئەستێرەی سەوز.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاندبوو، ئاڵای نوێی سووریا لەسەر هەموو دامەزراوەکانی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات بەرز دەکاتەوە، ئەوەش دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
لەهەمان کاتدا: بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندبوو، ئاڵا نوێیەکە هێمایە بۆ قۆناغێکی نوێ و دەربڕی ئاواتەکانی گەلی سووریایە بەرەو ئازادی و کەرامەت و یەکێتی نیشتمانی دوای کۆتاییهاتنی "سەردەمی سەرکوت و زاڵبوون کە ڕژێمی سووریا بۆ زیاتر لە نیو سەدە بەسەر گەلدا سەپاندبووی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






