بە هەماهەنگی لەگەڵ کوردستان هەنگاو بەرەو جێبەجێکردنی ڕێگەی گەشەپێدان دەنرێت
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

دیمەنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، پلانی خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی "ڕێگای گەشەپێدان"ـی ڕاگەیاند کە بەهەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەنگاو بەرەو جێبەجێکردنی دەنرێت.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕێگەى گەشەپێدان؛ پڕۆژەیەکی ئابووری، بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتییە، وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و پاشان بە ئەوروپا دەبەستێتەوە. لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات، بە سنووری 11 پارێزگا تێدەپەڕێت و لە فێشخابوور کۆتایی دێت. درێژییەکەى 1200 کیلۆمەترە و تێچووەکەی 17 ملیار دۆلار دەبێت، بڕیاریشە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ساڵی 2028 تەواو ببێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە 28ـی ئەیلوولی 2025، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خولی لیژنەی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کرد و تێیدا نوێترین پێشهاتەکانی پڕۆژەکە و هەنگاوەکانی داهاتوو تاوتوێ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر پێشکەوتنە تەکنیکی و کارگێڕییەکان. یەکێک لە خاڵە گرنگەکان، تاوتوێکردنی ڕێڕەوی پڕۆژەکە بوو لەگەڵ هەرێمی کوردستان. ئەمەش دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لە بەغداد لەگەڵ وڵاتانی بەشداربوو لە پڕۆژەکە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، سوودانی جەختی لە گرنگی پڕۆژەکە کردەوە و داوای کرد کارەکان لە قۆناغی پلاندانانەوە بچنە بواری جێبەجێکردنی کردارییەوە، تا هاووڵاتیان لە هەوڵەکان ئاگادار بن. بڕیارە لە قۆناغی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی ڕێڕەوی پڕۆژەکە بکرێت.
لە کۆتاییدا، ستراتیژییە تەواوەتییەکەی پڕۆژەکە پەسەند کرا و بڕیاردرا بەردەوام بن لە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆبوونەوەیە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دێت، لەمیانی پەیوەندییەکە گفتوگۆ لەبارەی سوودمەندكردنی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەکە كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چاڵێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چاڵێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت






