
دیمەنی قەزای خەبات
ئاڤا نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوی لە قەزای خەبات دا، بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کێشە و گرفتی کەمئاوی لەو سنوورە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی خەبات، پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە توانای بەرهەمهێنانی 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی لە یەک کاتژمێر و 480 هەزار مەتر سێجا لە ڕۆژێک دا هەیە ، زیاتر لە 400 هەزار کەس لە سنووری قەزای خەبات و ناحییەکانی ڕزگاری و تۆپزاوە و کەورگۆسک و 40 گوند تاوەکو 2050 لێی سودمەند دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 2025-09-28، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دروستکردنی پڕۆژەی گەورەی ئاوی لە قەزای خەبات دا، پڕۆژەکەش لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبێت، بڕی 195 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
بە دروستکردنی ئەم پڕۆژە گەورەیە کێشە و گرفتی کەمئاوی لە سنووری قەزاکە بە تەواویی چارەسەر دەبێت.
ئەمەش بزانە: درێژی بۆڕییەکانی پڕۆژەکە نزیکەی 300 کیلۆمەترە و پێنج کیلۆمەتریش کارەبای لەگەڵدا دەبێت، ئێستا کار لەسەر قۆناغەکانی پڕۆسەی تەندەرینگ دەکرێت، پڕۆژەکە لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 16-6-2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی کەمئاوی لە سنووری قەزای خەبات، نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرزکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






