ئاڤای خەڵک؛ خراپی ڕێگاوبان ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دانیشتووانی گوندێکی دهۆک دروست کردووە
- کوردستان
- 28 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ڕێگای گوندی بۆترشێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، کە ماوەی نزیکەی نیو سەدەیە وێرانە و قیرتاو نەکراوە، کێشەی هاتووچۆ بۆ دانیشتووانی گوندەکە دروست دەکات، بەتایبەتی لە وەرزی بارانباریندا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جەرجیس محەممەد، یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ڕێگاکەمان کە پێنج کیلۆمەترە، نزیکەی نیو سەدەیە دروست کراوە، بەڵام هێشتا قیرتاو نەکراوە و وێرانەیە. هەر کاتێک نمەبارانێک ببارێت، ڕێگاکە شیاوی هاتووچۆی نامێنێت."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە ساڵی 2011 ئاو و کارەبا گەیێنراوەتە گوندەکە، بەڵام کێشەی ڕێگاکە هەر بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
دانیشتووانی گوندەکە چەندین جار داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ قیرتاوکردنی ڕێگاکەیان، بەڵام وەڵامێکی دڵخۆشکەریان وەرنەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: بریندار گەرماڤی، بەڕێوەبەری ناحیەی مانگێشک، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لای ئێمە ئەولەوییەت بۆ گوندە قەرەباڵغەکانە. گوندی بۆترشێ دانیشتووانی کەمە و تەنیا 10 ماڵە."
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای کەمبوونی ژمارەی دانیشتووان، گەرماڤی دڵنیایی دا کە ڕێگای گوندەکە لە پلانیاندایە. وتیشی: "دەرخستەمان بۆ کردووە، بە دەستگەیشتنی پارە، دەست بە پڕۆژەکە دەکەین."
گوندی بۆترشێ نزیکەی 45 خولەک لە سەنتەری دهۆکەوە دوورە و دەکەوێتە سنووری ناحیەی مانگێشک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






