
دیمەنی دووکەڵی ئاگری کەنیسەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کەنیسەیەکی کریستیانەکان لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکە بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ئاینیدا لە کەنیسەیەکدا چەکدارێک تەقە لە سەدان بەشداربووی مەراسیمەکە دەکات و دواتر ئاگر لە کەنیسەکە بەردەدات، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس دەبنە قوربانی.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 9 کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: ویلیام رێنیێ، سەرۆکی پۆلیسی شارۆچکەی گراند بلانک ڕایگەیاند، چەکدارەکە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵانە و خەڵکی شارۆچکەیەکی نزیک لە ڕووداوەکە بووە، بە ئۆتۆمبێلەکەی بە دەرگای پێشەوەی کەنیسەکە لە شارۆچکەی گراند بلانک تێپەڕیوە و پاشان دەستیکردووە بە تەقەکردن لەو خەڵکەی لە کەنیسەکە بوون. دوای ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن هێزەکانیانەوە کوژراوە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە هۆکاری پشت هێرشەکە چییە.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، رووداوەکە سامناکە و وا دیارە ئەمە هێرشێکی دیکەی بە ئامانجکراو بێت بۆ سەر کریستیانەکان لە ئەمریکا و پێویستە ئەو ڕووداوە تووندوتیژانە لە وڵاتەکەمان کۆتاییان پێبێت.
ئەمەش بزانە: ئەو ئۆتۆمبێلەی تاوانبارەکە بەکاریهێناوە لەسەر ژمارەکەی بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






