
د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان - محەممەد مەقسودول حەق، باڵیۆزی کۆماری بەنگلادیشی میللی لە عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێکی کۆماری بەنگلادیش بە مەبەستی وەبەرهێنان سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانی کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی خۆی بۆ هەر ئاسانکارییەک دەربڕی بۆ ئەو وڵاتە دەربڕی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 28-9-2025، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ محەممەد مەقسودول حەق، باڵیۆزی کۆماری بەنگلادیشی میللی لە عێراق بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک لەگەڵ شاندی جیاجیای وڵاتی بەنگلادیش کۆبوونەوە و دیدارمان هەبووە" کە شاندەکانیان لەسەر ئاستی باڵیۆز و وەزیر و ڕاوێژکارەکانیان پێکهاتبوون.
دەشڵێت، بەنگلادیش فۆکسی زۆری لەسەر عێراق و بە تایبەت هەرێمی کوردستان هەیە، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان ئارامی و سەقامگیری زۆر باشی هەیە، بۆیە دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکانی پێشووی دەستەی وەبەرهێنان و شاندە جیاجیاکانی بەنگلادیش، باس لەوە کراوە کە بەنگلادیش دەیەوێت کارخانەی گەورەی قوماش و ئاوریشم لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و لایەنەکانی دیکەی پەیوەندیدار لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون، بۆئەوەی ئاسانکاریی پێویست بۆ ڕێکارەکانی کردنەوەی کارخانە و بابەتی قوماش و جلوبەرگیان بۆ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
41 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت






