هاووڵاتیانی عەرەب متمانەیان بە سیستمی هاتووچۆی كوردستان هەیە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق

شەیری بکە لە:
هاووڵاتیانی عەرەب متمانەیان بە سیستمی هاتووچۆی كوردستان هەیە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق

دیمەنی بەستانی ژمارە بۆ ئۆتۆمبێلێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەرپرسی هۆبەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، هۆكاری سەرەكیی خواستی زۆری هاووڵاتیانی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ كڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ژمارەی تابلۆكانیان هی شارەكانی هەرێمی كوردستانە، دەگەڕێتەوە بۆ متمانەیان بە سیستمی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان و ڕاست و دروستی بەڵگەنامەكان.

وێنە گەورەكە: هاووڵاتیانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەڕێژەیەكی زۆر ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكڕن كە ژمارەی تابلۆكانیان هی شارەكانی هەرێمی كوردستانە؛ جگە لە ئاسوودەبوونیان لە خێرا ڕاییكردنی مامەڵەی تۆماركردن و بەناوكردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ، هاوكات متمانەیان بە سیستمی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان و ڕاست و دروستی بەڵگەنامەكان هەیە. 

لێدوانی فەرمی: عەمید سیروان بەرزنجی، بەرپرسی هۆبەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، زۆرجار لە هاووڵاتیانی عەرەب دەپرسم كە بۆچی خواستی كڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان هەیە كە ژمارەی تابلۆكانیان هی شارەكانی كوردستانە، لە وەڵامدا دەڵێن، "ئێمە زیاتر متمانەمان بە سیستمی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان هەیە بەراورد بە شارەكانی دیكەی عێراق."

زانیاریی زیاتر: هاووڵاتیانی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق باس لەوەش دەكەن، هەر ئۆتۆمبێلێكی ژمارە هەولێر یاخود هەر شارێكی دیكەی هەرێمی كوردستان، لەكاتی هەبوونی سكاڵای یاسایی لەسەر ئۆتۆمبێلەكە، ئەوا دەزگا پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی وردی بۆ دەكەن و هیچ ئۆتۆمبێلێكی تۆماركراوی هەرێمی كوردستان نییە كە لێخوڕینی، جێگەی مەترسی بێت لەسەر شۆفێر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ