ئاڤا نیوز
کڕین و فرۆشتنی زەوی کارت بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەهۆیەوە تووشی گرفت و زیانی گەورە بوونەتەوە. بەرپرسانی شارەوانی هەولێر هۆشداری دەدەن و داوا لە خەڵک دەکەن بە هیچ شێوەیەک مامەڵە بەو جۆرە زەوییانەوە نەکەن.
چی ڕوویدا: سەید یاسین، یەکێک لە قوربانییەکانی دیاردەی کڕین و فرۆشتنی زەوی کارت، لە نووسینگەیەکی عەقارات لە دارەتوو، بە هاوبەشی لەگەڵ کەسێک بە ناوی فارووق کاریکردووە. وەک سەید یاسین باسی دەکات، ڕۆژێک کاک فارووق پێشنیازی کڕینی هەندێک زەوی کارتی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو، ناوچەی نۆ هەزاری، بۆ دەکات.
سەید یاسین بە دوو دەفتەر دۆلار یەکەمین پارچە زەوی دەکڕێت و پاشان بە درێژایی کات سێزدە پارچە زەوی کارتی تر دەکڕێتەوە. دوای ماوەیەک، سەید یاسین ئەو زەوییانە بە هاووڵاتی دیکە دەفرۆشێتەوە. بەڵام کێشەکە لەوێوە سەریهەڵدا کە یەکێک لەو کەسانەی زەوییەکەی لێ کڕیوە، دێتەوە لای و پێی ڕادەگەیەنێت کە دەستکراوە بە دروستکردنی بینا لەسەر زەوییەکەی و داوای پارەکەی لێ دەکاتەوە.
سەید یاسین دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و شۆک دەبێت بەوەی کە هەر سێزدە پارچە زەوییەکەی کە کڕیونی، کارەکانیان ساختە بوون. کارتە ئەسڵییەکانیش بە ناوی کەسێک بە ناوی ئەنوەر ڕەجەبەوە بوون و ئەویش ئاگاداری ئەو فێڵ و ساختەکارییانە نەبووە کە بە ناوی ئەوەوە کراون. لە ئەنجامدا، سەید یاسین دەست بەتاڵ دەردەچێت و ناچار دەبێت پارەی هەر سێزدە پارچە زەوییەکە بۆ خەڵکەکە بگەڕێنێتەوە و خۆیشی هیچی بۆ نامێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، بە تووندی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و ڕایگەیاند: "کڕین و فرۆشتن بە زەوی کارت نایاساییە. تەنیا خاوەن کارتەکە دەتوانێت خانووی لەسەر دروست بکات."
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو حاڵەتانە زۆرن و کارتی ساختە دروست دەکرێن و کێشەی گەورەشی لێ دروست دەبێت." ناوبراو داوای لە خەڵک کرد کە بە هیچ شێوەیەک زەوی کارت نەکڕن و زۆر وریابن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






