
لۆگۆی ئەنەکەسە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر داوای گفتوگۆ لە ئەنەکەسە دەکات و بەرپرسێکی ئەو حیزبەش زانیارییەکان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و وەرگرتنی دەسەڵاتی ڕاگوزەری وڵاتەکە لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، ئێستا چاوەکان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و ئایندەی کوردن لە سووریای نوێ، لەم چوارچێوەیەشدا مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە داهاتوودا شەرع پێشوازی لە شاندێکی ئەنەکەسە بکات.
لێدوانی فەرمی: نافع عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنەکەسە بە ئاڤای ڕاگەیاند: دیمەشق داوای لێ کردووین چەند کەسێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەحمەد شەرع دەستنیشان بکەین، ئێمەش ناوی شاندێکمان ئامادە کردووە و ڕەوانەی دیمەشق کراوە، ئێستاش چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین تاوەکو شاندەکە بچێتە لای شەرع، لە کۆبوونەوەکەشدا شاندەکەمان داوای ئەوەی لێ دەکەن کە چاوی بە شاندی یەکگرتووی کوردی بکەوێت، کە وا بڕیارە پێکەوە بڕۆنە دیمەشق و هەنگاوی نوێ بنێن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نافع عەبدوڵڵا، هەسەدە نایەوێت ئەنەکەسە سەردانی دیمەشق بکات، کەچی لە ماوەی ڕابردوو ئێمە ڕێگریمان لە مەزڵووم عەبدی، شاندەکانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر نەکردووە کە چوونەتە دیمەشق، بۆیە هیوادارین ئەوانیش کۆسپ نەخەنە بەردەم سەردانەکەی ئەنەکەسە، لەبەر ئەوەی داواکاریەکانی ئێمەش هەموویان نیشتمانین و هیچیان کەسی و حیزبی نین.
ئەمەش بزانە: ئەنەکەسە هیچ لارییەکی نییە لەوەی هەسەدە لە سووریای نوێدا چی پێ دەدرێت، لەبەر ئەوەی پرسی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان لای هەسەدەیە. ئەندامەکەی کۆمیتەی ئەنەکەسە وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





