
کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی هەڵبژاردنیئەنجوومەنی گەلی سووریا. وێنە؛ ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا، داخستنی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی گەل لەسەر ئاستی پەنجا بازنەکە لە سەرانسەری سووریادا ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات بانگەشەی هەڵبژاردن لەئەمڕۆوە دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی سووریا دەستیانپێکردووە، ىڕیارە 2025-10-5، یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا بکرێت. ژمارەی کورسییەکانیش 210 کورسی دەبێت، 70 ئەندامیان لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دیاری دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تەها ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە هەزار و 578 کاندید و ڕێژەی ئافرەت لەنێویاندا گەیشتووەتە 14%، بە جیاوازی ئەم ڕێژەیە لە نێوان پارێزگایەک و یەکێکی دیکەدا.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەحمەد، بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و ئێوارەی ڕۆژی هەینی کۆتایی دێت، بە مەرجێک ڕۆژی شەممە بۆ بێدەنگیی هەڵبژاردن تەرخان بکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پرۆسەی دەنگدان بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 5ـی تشرینی یەکەم، لە کاتژمێر 9ـی بەیانییەوە بەڕێوەدەچێت، پاشان لە کاتژمێر 4ـی ئێوارەوە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دەستووری کاتیی سووریا، ماوەی قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵە، لەو ماوەیەدا پەرلەمانی نوێی سووریا لە کەسانی پسپۆڕ، شارەزا و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان بەبێ هەڵبژاردن پێکدەهێنرێت، ئەرکی پەرلەمانە کاتییەکەش دەرچوواندنی یاسا، پەسەندکردنی بودجە و ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






