
دیمەنی چەند جۆرێکی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانیان دەستیان بەسەر 50 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە و 21 بازرگانی ناوخۆیی و بیانیش دەستگیر کراون.
وێنە گەورەکە: بەدەر لە بەکارهێنەرانی؛ چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و قاچاخچی لە عێراقدا چالاکن، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ڕێگەیەوە هۆشداری دابوو، خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، "بەشی لێکۆڵینەوە تایبەتەکان لە بەڕێوبەرایەتییەکە، لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا، توانیویانە 50 کیلۆگرام لە جۆرە جیاوازەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەردا بگرن و 21 بازرگانی ناوخۆیی و بیانیش دەستگیر بکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 28ـی ئەیلوول بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاندبوو، "تەنیا لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا دەستبەسەر 250 کیلۆگرام ماددە هۆشبەردا گیراوە، هاوکات 59 بازرگانی نێودەوڵەتی کە مەترسیدارترین بازنەکانی قاچاخچێتی و پەرەپێدان و بازرگانییان پێکدەهێنا، دەستگیر کراون".
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەم مانگەدا دەست بەسەر 300 کیلۆگرام ماددە هۆشبەردا گیراوەو 80 بازرگانی ناوخۆیی و بیانیش دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






