هێرشی حووسییەکان فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیل ناچار بە داخستن دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 ئەیلوول

دیمەنی داخستنی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن. وێنە؛ ئەرشیف AP
ئاڤا نیوز
بەیانیی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالیستی لە یەمەنەوە هەڵدراوە و بەرپەرچدراوەتەوە، بەو هۆیەوە هاتووچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ڕاگیراوە. هاوکات حووسییەکان دووپاتیان کردەوە کە دوو هێرشیان کردووەتە ناوچە هەستیارییەکانی ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەحیا سەریع، وتەبێژی گرووپی چەکداریی حووسییەکان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی یەکەم بە مووشەکی بالیستیی هایپەرسۆنیکی "فەڵەستین 2" شوێنێکی هەستیاری ناوچەی "یافا"ـی کردە ئامانج، هاوکات ئۆپەراسیۆنی دووەم بە بەکارهێنانی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ناوچەی گرنگ لە "ئوم ڕەشڕاش" کراوەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی، هەڵدانی مووشەکێکیان لە یەمەنەوە دەستنیشانکردووە و بە سەرکەوتوویی بەرپەرچیان داوەتەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هۆیەشەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





