
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ڕایگەیاند هێشتا ئاماژەی خەرجکردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ بانکی ناوەندی نەهاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت لە بەغدا تەواو دەکرێن، وەزارەتی دارایی کوردستانیش بەمەبەستی هاوکات کردنی لیستی مووچە لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق، میزان موراجەعەی مانگی هەشت و لیستی مووچەی مانگی نۆی ئامادەکردووە و ئەم هەفتەیە ڕەوانەیان دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی هەبوونی کێشەی سیولە خەرجکردنی مووچە دواکەوتووە، ئەمڕۆ یان سبەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج دەکرێت
هەموو ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە لە بەغدا 10 خولەکی پێ دەچێت، بەڵام ئەمە نەکراوە، دوێنێ وەزارەتی لە دارایی کوردستان کۆبوونەوە کراوە بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە داهاتی مانگی هەشت کۆبکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا لێدوانی تەیف سامی کە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا گفتوگۆی کردووە، ئەم هەفتەیە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممە پارەی مووچەی مانگی حەوت دەنێرێت.
ئەگەر سێشەممە پارە گەیشت، هەمان ڕۆژ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی مووچە دابەش دەکرێت هەم بە کاش هەم لەڕێگەی هەژماری من، ئەگەر چوارشەممەش تەواوی پارەکە نێردرا، پێنجشەممە دەستپێدەکات و شەممە کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 18 خولەک لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
18 خولەک لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد






