
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ئۆکراینا ئاشکرای دەکات، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە لە کاتکوشتن و نەگەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا. هەر بۆیەش ترەمپ گلۆپی سەوزی بۆ ئۆکراینا داگیرساندووە و ئۆکراینا دەتوانێت ناوجەرگەی ڕووسیا مووشەکباران بکات.
وێنە گەورەگە: سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەرەو لاوازی دەچن و ئاسۆیەک بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بەدی ناکرێت، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت هەرچی زووە ئاگربەست ڕابگەیێنێت و کۆتایی بەو جەنگە بێنێت.
لێدوانی فەرمی: کیێس کیلۆگ، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ئۆکراینا لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕاگەیاند؛ "واشنتن ڕێگەی بە ئۆکراینا داوە کە بە مووشەکە دوورمەوداکانی ناوجەرگەی ڕووسیا بە ئامانج بگرێت، هاوکات سەرۆکی ئەمریکایش گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆکراینا داگیرساندووە کە بە مووشەکە دوورمەوداکانی ناوەڕاستی کیێڤ بە ئامانج بگرێت".
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتی کیێڤ ئیندیپێندینت دەریدەخات؛ دوای کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ زێلینسکی لە کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان، زێلینسکی دوور لەچاوی کامێراکانەوە بەگوێی ترەمپی چرپاندووە "پێویستمان بە مووشەکی تۆماهۆکی دوورمەودایە".
ئەمەش بزانە: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەو داواکارییەی زێلینسکی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند سەرۆک ترەمپ "سەیرێکی دۆخەکە دەکات"، ئەگەر مۆسکۆ بەردەوام بێت لە ڕەتکردنەوەی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکان ئەوا مووشەکی تۆماهۆک دەدات بە ئۆکراینا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمانەکە: نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ئۆکراینا ڕایگەیاندووە، "ئێستا بڕیار لەلای ڕووسیایە"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووشەکی تۆماهۆک زیاتر لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بەکاردەهێنرێت هاوکات لە هەموو کەشوهەوایەک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






