سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی نامەیەکی مەزڵووم عەبدیدا: پابەندییەکانی سەرشانمان جێبەجێ دەکەین
- هەواڵ
- 29 ئەیلوول

وێنەی کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیران بەریتانیا و مەزڵووم عەبدی،
ئاڤا نیوز
شاندێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) بەشداری لە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کرد و لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا چاویان بە کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیران و جۆن هێلی، وەزیری بەرگری بەریتانیا کەوت و نامەیەکی فەرماندەی گشتی هەسەدەیان پێگەیاند تا لەندەن هانی چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکانی سووریا بدات، ستارمەریش ڕایگەیاند، بەریتانیا پابەندییەکانی سەرشانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە سووریا جێبەجێ دەکات.
وێنە گەورەکە: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە ئێستا پارتی حکومڕانی ئەو وڵاتەیە کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست، لە کۆنگرەکەدا دۆسییەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی و هەڵوێستی لەندەن لەبارەیانەوە هەڵسەنگێندرا، شاندێکی مەسەدەش بەشداریی کۆنگرەکەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: حەسەن محەممەد عەلی، هاوسەرۆکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی مەسەدە ڕایگەیاند، لە پەراوێزی کۆنگرەی پارتی کرێکاراندا شاندی مەسەدە نامەیەکی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی گەیاندووەتە کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە نامەکەیدا مەزڵووم عەبدی داوای کردووە حکومەتی بەریتانیا ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕێت لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا، پشتیوانی ئاشتی ناوخۆیی و هاندان بۆ چارەسەری سیاسی لەسەر بنەمای گشتگیریی و دادپەروەریی.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی مەسەدە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هیوای خوستووە گەلی سووریا لە ئاشتییدا بژیی، جەختیشیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی بەریتانیا هەموو پابەندییەکانی سەرشانی بۆ سەرکەوتنی ئاشتی بۆ گەلی سووریا جێبەجێ دەکات.
لە دیدارەکەشیاندا لەگەڵ وەزیری بەرگری بەریتانیا شاندەکەی مەسەدە باسیان لە گۆڕانکارییە سیاسیی و سەربازییەکانی سووریا کردووە، هاوکات پرسیارەکانیش لەبارەی ئاستی پابەندبوونی حکومەتی سووریا بە ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان دیمەشق و هەسەدە تاوتوێ کراون.
بەوتەی هاوسەرۆکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی مەسەدە، ڕێککەوتنی 10ی ئازار سەرەتای پڕۆژەیەکی نیشتیمانییە کە بنەماکەی لامەرکەزیی و بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراسییە بۆ سووریا کە پەرلەمانەکەی لە دوو ئەنجوومەن پێکبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





