
ئاڤا نیوز
مانگی ڕابردوو چوار ئافرەت لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤیش ئاماری نۆ مانگی ڕابردوو بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: وێرای هۆشداری و داواکاریی بەردەوامی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان، کەچی ڕێژەی لەسێدارەدان و گیانلەدەستدان لەنێو بەندیخانەکانی ئێران لەزیادبووندایە، دەیان کەسیش لە زیندانەکاندا و چارەنووسیان نادیارە.
لێدوانی فەرمی: نەشمیل عابدی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە مانگی ڕابردوو چوار ئافرەت بەهۆی نەگەیشتنیان بە نەخۆشخانە لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە، دوایینیان سومەیە ڕەشیدی، بەندکراوی سیاسیی کورد بووە لە بەندیخانەی قەرچەکی شاری ورامین، کە 25 ئەیلوول گیانی لەدەستدا.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو ئافرەتانەی مانگی ڕابردوو لە بەندیخانە گیانیان لەدەستداوە ئەمانەن:
-سودابە ئەسەدی.
-سومەیە ڕەشیدی.
-جەمیلە عەزیزی.
-مەریەم شەهرکی
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی نۆ مانگی رابردوو 40 ئافرەت لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 15 ئافرەتیان کورد بوون، بەشێکیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و بەشێکی دیکەش بەهۆی نەگەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






