
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بازانی و شاندێكی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسیا کرد و ئاماژەی بەوەدا كە خەڵكی كوردستان بە دڵ و قەناعەتەوە بڕوایان بە تەبایی و پێكەوەژیان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 30-9-2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە شاندێكی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسیا بە سەرۆكایەتیی مەتران ئەنتۆنی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسیا كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەكەدا ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، شاندی كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسیا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانیان بۆ كوردستان، پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و ئەو ئاشتی و تەباییەی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستاندا هەیە. ئەوەشیان دووپاتكردەوە بە بایەخێكی زۆرەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكەن كە لە ناوچەیەكدا هەڵكەوتووە سەرچاوەی مرۆڤایەتییە و بڕوای قووڵی بە پێكەوەژیان هەیە. شاندەکە خوازیاری ئەوە بوون پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەموو ناوەندە ئایینیەكانی كوردستان بەردەوام بێت و بەرەو پێشەوە بچێت.
پەیامی فەرمی: لە دیدارەکەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا كردەوە. باسی لە چەند نموونەیەكی مێژوویی وەفا و پێكەوەیی پێكهاتەكانی كوردستان كرد بەرانبەر یەكتر لەكاتە سەختەكاندا، ئاماژەی بەوەدا كە خەڵكی كوردستان لە دڵ و بە قەناعەتەوە بڕوایان بە تەبایی و پێكەوەژیان هەیە، ئەوە بووەتە فەرهەنگێكی بەهێز و ڕیشەی لە مێژوودا هەیە، کە بۆ نەوەكانی ئایندەش دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






