
پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دوایین وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لۆدێکی زۆر چووەتە سەر سەنتەرەکان، بەشێکی سەنتەرەکان لەسۆران نرخەکانیان گران کردووە و لەلایەن چاودێری بازرگانی سزا دراون.
چیرۆکی سەرەکی: حەوت ڕۆژە فۆرمی زانکۆلاین کاراکراوە و دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن تاوەکو کاتژمێر 12:00 ئەمشەو داوکاری وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشی زانکۆڵاین بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەفا سەید خان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران بە ئاڤای گوت، "ئێمە نرخێکی دیاریکراومان بۆ سەنتەرەکان جێگیرکردووە کە حەوت هەزارە، لەم ڕۆژانە دوای بەدواداچوون دەرکەوت سێ سەنتەر سەرووی حەوت هەزاریان لە قوتابیان وەرگرتووە، تەنانەت سەنتەر هەبووە 25 هەزاری وەرگرتووە، ئێمەش سزای داراییمان دان و بەگوێرەی سزاکە لە 50 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار بەگوێرەی سەرپێچی سزا دراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پلانی وەرگرتنی ئەمساڵ بڕیارە هەموو ئەو دەرچووانەی داواکاری پێشکەش دەکەن لە زانکۆ حکومییەکان وەربگیرێن، تاوەکو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیکەی 35 هەزار قوتابی گەیشتوونەتە کۆتا هەنگاو و داواکاریان پێشکەش کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





