
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی خانەنشینی عێراق کرد.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردووە پێشمەرگە بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ساڵی 2014ـی عێراق خانەنشین بکرێن، بەپێی ئەو یاسایەش، بڕوانامە و کۆمەڵێک ئیمتیازاتی پێشمەرگە و پلەدارەکان هەژمار ناکرێن و مووچەکانیان کەم دەبێتەوە، حکومەتی کوردستان داوا دەکات بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات، لە وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیش شەش کەس یاوەری دەکەن.
هۆکارە زانراوەکان: ئامانج لە سەردانەکە بۆ ئەوە بووە میکانیزمێکی گونجاو بۆ خانەنشینکردنی پێشمەرگە و پلەدارەکان بدۆزنەوە، کێشەی ئەو پێشمەرگانەش چارەسەر بکرێت کە خانەنشین کراون.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هیچ بڕیارێک نەدراوە ئایا بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق خانەنشین بکرێن یان بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە هەولێر.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەستەی خانەنشینی عێراق بۆچوونی خۆیان پێشنیاز کردووە، پێویست دەکات لە هەولێر گفتوگۆی لەسەر بکرێت ئینجا شاندەکە بچێتەوە بەغدا و گفتوگۆی لەسەر بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگشتی نزیکەی 27 هەزار پلەدار و پێشمەرگەی خانەنشینکراو کێشەیان هەیە و چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەشێکیان ئەوانەن سەرەتای ئەمساڵ خانەنشینکراون، بەشێکیشیان لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی 2024 خانەنشین بوونە و هێشتا مووچەیان بۆ نەبەستراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






