ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دۆخی دارایی کوردستان تاوتوێ دەکات
- کوردستان
- 30 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و سێ بڕگە و تەوەر تاوتوێ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سێ بڕگە و تەوەرەی لە کۆبوونەوەکەی سبەی چوارشەممە تاوتوێ دەکرێن بریتین لە:
بڕگەی یەکەم: لە بڕگەی یەکەمدا، وەزیری دارایی و شاندی دانوستاندنکاری هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق، دوایین زانیارییەکان لەبارەی بارودۆخی دارایی نوێی هەرێمی کوردستانەوە دەخەنەڕوو. ئەم تەوەرە گفتوگۆ لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی دەکات، لەوانە: خەرجییەکان دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی هەناردەکردنی نەوت. بابەتی پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و چۆنیەتی دیاریکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی. پاشان، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو بابەتانە دەخرێتە دەنگدان و بڕیاری پێویستی لەسەر دەدرێت.
بڕگەی دووەم: لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری داد و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بابەتی هەڵوەشاندنەوەی کارکردن بە بڕیاری ژمارە 2132ی ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەخەنەڕوو. هۆکاری هەڵوەشاندنەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بڕگەکانی ئەو بڕیارە لەگەڵ یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2021 کە تایبەتە بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ناگونجێن. ئەمەش هەنگاوێکە بۆ یەکخستنەوەی یاسا و ڕێنماییەکان و نەهێشتنی ناکۆکی یاسایی.
بڕگەی سێیەم: بڕگەی سێیەم تایبەتە بە پرۆژەیەکی گرنگ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، کە بریتییە لە "ڕێبەری سەلامەتی". ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆژەیە پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە. لە چوارچێوەی ئەم بڕگەیەدا، داوا دەکرێت دەسەڵات بدرێتە وەزیری ناوخۆ بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بە مەبەستی ئاسانکاری و جێبەجێکردنی ڕێبەری سەلامەتی بە شێوەیەکی کاریگەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






