خشتەی مووچەی مانگی حەوت ڕاگەیێنرا و بە سێ ڕۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 1 تشرینی یەکەم

خشتەی مووچەی مانگی حەوت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی حەوتی ڕاگەیاند و لە سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، بەربەستەکانی بەردەم خەرجکردن و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەماون و ڕۆژی سێشەممە 30-9-2025 بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "ڕۆژی پێنجشەممە 2-10-2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممە 5-10- 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی لەماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن، لیستەکە بە خانەنشینی شارستانی دەست پێ دەکات و بە هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن کۆتایی دێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بۆ ئەم مانگە نیو ملیۆن مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
زانیاری زیاتر: تا ئێستا 580 ATM (ئامێری ڕاکێشانی پارە) لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دانراون و مووچەخۆران دەتوانن لە ڕێگەیانەوە مووچەکانیان وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی خێڵکەی لە میسان مانگانە 15 خێزان ئەو شارە جێدەهێڵن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
20 تشرینی دووەم
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند





