کاروانی دووەمی نەخۆشانی تالاسیما بۆ چاندنی مۆخی ئێسک ڕەوانەی دەرەوە کران
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم

ساتی بەڕێکردنی کاروانی دووەمی نەخۆشانی تالاسیما بۆ دەرەوەی وڵات
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کاروانی دووەمی نەخۆشانی تالاسیما بۆ چاندنی مۆخی ئێسک ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 1-10-2025، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، 40 نەخۆشی تالاسیما و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە ڕەوانەی دەرەوە کران.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، هەموو خەرجییەکانی چوون، مانەوە، پشکنین، نەشتەرگەری، چارەسەرەکان و هاتنەوەی ئەو 40 کەسە، لەسەر بودجەی پێویستی دابینکراوە، کە بۆ 140 تووشبووی تالاسیما و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک جێبەجێ دەکرێت.
زانیاری زیاتر: نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر دابین کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا 72 هاووڵاتی لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەن، لە ڕۆژانی داهاتوودا کاروانی سێیەمی نەخۆشانی تالاسیما بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






