وەزارەتی دادی عێراق: زیاتر لە 9 هەزار بەندکراو بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد کراون
- عێراق
- 1 تشرینی یەکەم

یەکێک لە بەندیخانەکانی عێراق کە ژمارەیەکی زۆری بەندکراوی تێدا بەند کراوە
ئاڤا نیوز
وهزارهتى دادى عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتییەوە، نزیکەی 9 هەزار 410 بەندکراو لە ناوەندەکانی چاکسازیدا ئازاد کراون، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و دابینکردنی دادپەروەری دێت.
وێنە گەورەکە: لەوکاتەوەی یاسای لێبوردنی گشتیی چووتە باری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو ئێستا هەزاران بەندکراو سوودمەن بوون لە یاساکە و ئازاد کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی داد، ژمارەی ئەو بەندکراوانەی کە یاسای لێبووردنی گشتی گرتوونیەتەوە و ئازاد کراون، لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان گەیشتووەتە 9 هەزار و 410 کەس.
لەهەمان کاتدا: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆسەی ئازادکردنەکە بەرهەمی هەوڵێکی نائاسایی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی عێراق و لیژنە یاساییە تایبەتمەندەکانە، بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکانی دادگاکانی تایبەتمەند بە وردی و بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-02-18، هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتیی و باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە ڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاوکرایەوە، بەمەش هەر سێ یاساکە کەوتنە باری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






